بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە نارازین، جا بەهۆی هەر کێشەیەکەوە بێت، دەتوانن لە ئەمڕۆوە پەڵپ بگرن.
خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند،”3%ی خوێندکاران لە پرۆسەی زانکۆلاین وەرنەگیراون، هۆکارەکەش بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە ئەو بەشانەی هەڵیانبژاردووە لەگەڵ نمرەکانیان ناگونجێت”.
دەشڵێت، “ئەو خوێندکارانەی کە نارازین و گازندەیان هەیە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە پەڵپ بگرن، ئەو دەرچووانەش کە ژمارەیان هەزار و 378 خوێندکارە دەبێت بەشێکی دیکە هەڵبژێرن کە لەگەڵ نمرەکانیان بگونجێت، بەمەش رێژەی وەرگیران دەبێتە %100”.