فڕۆكەیەك دۆخێكی لەناكاو لە تاران دروستدەكات

تاران

فڕۆكەیەكی توركی كە بەڕێگاوەبوو بۆ فڕۆكەخانەی خومەینی لە ڕۆژئاوای تاران دۆخێكی لەناكاوی لە پایتەختی ئێران هێنایە ئاراوە.

سەرچاوە فەرمییە ئێرانییەكان لە فڕۆكەخانەی خومەینی لە تاران ڕایانگەیاند، فڕۆكەیەكی توركی ڕێڕەوی خۆی بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە بەرەو باكۆی پایتەختی ئازربایجان گۆڕیوە و لەوێ بە سەلامەتی نیشتووەتەوە.

بەرپرسێكی ئەمنی تاران، هۆكاری لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوەی بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی لە سیستمی دەنگ گەڕاندەوە.

بەڵام سایتی (سی ئێن ئێن)ی فارسی بڵاویكردەوە، فڕۆكە توركییەكە لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و، بە ناوچە قەدەغەكراوەكان لە ئاسمانی تاراندا فڕیوە، بەهۆیەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لە تاران بۆ ماوەی نزیكەی نیو كاتژمێر بیستراوە.

هاوكات ئەژمارەی (ئەورورا ئینتل) لە تویتەر، كە تایبەتە بە هەواڵە ئەمنی و سەربازییەكان لە جیهان، نوسیویەتی، بیستنی ئاگاداركردنەكەوە لە ڕۆژئاوای تاران بەهۆی جوڵەی فڕۆكەیەك بووە لە نزیك سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پەیوەندیدار بە دروستكردنی موشەكی بالیستی.

دەوترێت لەگەڵ ئاگاداركردنەوەكەدا كارەبا لە تاران بڕاوە.

ئێوارەی هەینی میدیاكانی ئێران لەبارەیەوە بڵاویانكردەوە كە پێدەچێت بەهۆی كەوتنەخوارەوە فڕۆكەیەوە بووبێت لە فڕۆكەخانەی خومەینی.

پێشتر ڕودانی هەڵە لەو سیستمەی ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئۆكرانی لە كانونی دووەمی 2020 بە دوو موشەكی سوپای پاسداران و مردنی سەرجەم سەرنشینەكانی لێكەوتەوە.

سەرچاوە: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تەقە لە بارەگای پارتی کرا

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی دەیانەوێت چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵڵا هەڵبژاردنی دۆڕاند

جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی لوبنان دەستیپێكرد و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان حزبوڵڵا شكستیهێناوە. حزبوڵڵای لوبنانی یەكێكە لە ڕەوتە سەرەكییەكانی…
Total
0
Share