لە هەولێر زاوایەک خەزووری خۆی کوشت

بەپێی زانیارییەکان، لەبەردەم دادگای هەولێر، زاوایەک تەقەی لە خەزووری خۆی کردووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو کەس کە زاوا و خەزوور بوون، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چوونەتە دادگا، پاش هاتنەدەرەوەیان، زاواکە تەقەی لە خەزووری کردووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەركی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ڕووندەكاتەوە، دەڵێت، وەک یەکێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی…
Total
0
Share