هێزەکانی 70، لەسەر پرۆسەی دامەزراندن روونکردنەوە دەدات.
راگەیاندنی هێزەکانی 70 لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک پەیجی گومانلێکراو بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە هێزەکانی 70 پرۆسەی دامەزراندنی دەستپێکردووە .
دەشڵێت، بە پێویستی دەزانین بەڕوونی و بێ هیچ گومانێک رایدهگەیەنین کە ئەم هەواڵە بە تەواوی دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی رەسمیی نییە، هێزەکانی 70 وەک هەمیشە، پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانیی خەمخۆر بۆ داهاتووی رۆڵەکانی نیشتمان دەبینێت و هەردەم هەوڵیداوە لە چوارچێوەی تواناکانی خۆیدا خزمەت بە گەنجان و لاوان بکات بهبێ جیاوازى، ئێستا هیچ پرۆسەیەکی دامەزراندن لە هێزەکانی 70 لە ئارادا نییە و ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بە هەڵبەستراو و ناڕاست دادەنرێن، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵانە بکەن و تەنها پشت بە سەرچاوە رەسمییەکانی هێزەکانی 70 ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست و متمانەپێکراو .
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، داواکارین لە دەزگاکانی راگەیاندن و پەیجەکان، وریابن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هاوکارمان بن لە رووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە.