داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سنووری سلێمانی بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی لە رۆژی 4 تاوەکو 10ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکردەوە کە 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هەزار و 979 دینار بووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 88%ی بەشێوەی نەختییە و 12%ی بە شێوەی چەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share