کۆمسیۆن: یەک ملیۆن کارتی دەنگدانمان دابەشکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەکو رۆژی سێشەممە، یەک ملیۆن کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان بەسەر ئەو دەنگدەرانەدا دابەشکردووە، کە تازە ناویان تۆمارکراوە.

کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، رێکاری وەرگرتنەوەی کارت ئاسانکراوە و ئێستا یەک ئەندامی خێزان، دەتوانێت کارتی سەرجەم ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەی وەربگرێتەوە.

بەپێی ئاماری کۆمسیۆن، بەرزترین رێژەی وەرگرتنەوەی کارت لە پارێزگاکانی بەغداد و دهۆک تۆمارکراون، کە رێژەی 44%ـە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووه‌‌وە‌ بۆ گفتوگۆکردن…
Total
0
Share