دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سەرۆک بافڵ سوورە لەسەر ئەوەی کە حکومەتی داهاتوو هاوپەیمانی بێت

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئاشکرایدەکات، سەرۆک بافڵ رژدە سوورە لەسەر ئەوەی کە حکومەتی داهاتوو هاوپەیمانی بێت

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بەردەوامین لە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و ئومێدەوارین بە زووترین کات بگەینە رێککەوتنێک”.

وتیشی، “لە کابینەی داهاتوودا هەندێک پۆست هەن کە ئیستحقاقی یەکێتین، بەڵام پێویستە بە گفتوگۆ ئەو پۆستانە یەکلابکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆک بافڵ سوورە لەسەر ئەوەی کە کابینەیەی داهاتوو دەبێت حکومەتێکی هاوپەیمانی بێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان تێڕوانینی جیاوازی هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوێكی هاتوچۆ پێش ئەو شۆفێرەی هۆكاری ڕووداوەكە بووە دەستگیردەكات

دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و دواتر هەڵدێت، پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوەكە پێش شۆفێرەكە دەستگیردەكات و ڕوونیدەكاتەوە،…
Total
0
Share