بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بە کاری پێکەوەیی دەتوانن زاڵبین بەسەر ئاستەنگەکان و خزمەتی خەڵک باشتر بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاووتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بە کاری پێکەوەیی لەم قۆناغەدا دەتوانین زاڵبین بەسەر ئاستەنگەکان و خزمەتی خەڵکەکەمان باشتر بکەین”.