بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کرد.
لە دیدارێکدا، رزگار حاجی حەمە لە راپۆرتێکی ورددا بەرنامە و پلانی مەکتەبی هەڵبژاردنی خستەبەردەم سەرۆکی یەکێتی و جەختی لەوەکردەوە، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەرکەکان بەشێوەیەک رێکخراون کە شایستەبن بە پێگە و سەنگی یەکێتییەکەمان و خواستی کۆمەڵانی خەڵک.
لای خۆیەوە، سەرۆک بافڵ سوپاسی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە و مەکتەبی هەڵبژاردنی کرد کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان رێکخستووە. لەبارەی کارکردنیشیان، بەرچاوڕوونیی زیاتری پێدان و رایسپاردن کە بە هەماهەنگیی سەرجەم بازنە و ئۆرگانەکان، بەرنامەی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک جێبەجێبکەن و تەواوی پەیام و هەنگاوەکانی یەکێتییش، هەر لە خزمەتی گشتی و بەدیهێنانی مافەکانی هاوڵاتییان بێت.