سەرچاوەیەک: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی چەند پرس و دۆسیەیەک دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی بارودۆخى دارایی، خەرجیی و داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم دەکات، هەروەها تاوتوێی بەشى گەنجینەى فیدڕاڵى عێراق لەو داهاتانە دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کۆبوونەوەکەی سبەینێ لە سێ بڕگە پێکدێت، لە بڕگەی یەکەمدا تاوتوێی بارودۆخی دارایی هەرێم و خەرجییەکان پاش رێککەوتنی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت، لە برگەی دووەم و سێیەمدا تاوتوێی هەڵوەشانەوەی چەند بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنەکە و رێبەری سەلامەتی دەکرێت، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە: بڕیاری زیادکردنی باج کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باج کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناگرێتەوە. دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و…
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: لە شەوی رابردووەوە چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆردومانی دەوروبەری کۆبانێ دەکەن

هەسـ.ـەدە رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق، بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی جەلبیە و عەشک…
Total
0
Share