د. عیزەت سابیر رایگەیاند، ئەگەر هەرێم نەوتی رادەستی سۆمۆ نەکردایە و راستەوخۆ خۆی بیفرۆشتایە نیوەی ئەو پارەیەی دەستدەکەوت کە ئێستا بەغداد بۆ مووچە رەوانەی دەکات.
د. عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتى عێراق بۆ کاروباری گاز رایگەیاند، “ئەگەر هەرێم نەوتی رادەستی سۆمۆ نەکردایە و راستەوخۆ خۆی بیفرۆشتایە نیوەی ئەو پارەیەی دەستدەکەوت کە ئێستا بەغداد بۆ مووچە رەوانەی دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر هەرێم رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوتی بفرۆشتایە، مانگانە بڕی 300 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوت، کە نە مووچەی بەتەواوی پێدەدرێت، نە خەرجی حکومەتی پێدەدرێت نە پرۆژەی وەبەرهێنانی پێ جێبەجێدەکرێت”.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا کە هەرێم نەوتی رادەستی سۆمۆ کردووە، شایستەی دارایی هەرێم %12.67 لە بودجەی هەموو عێراق، پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق مانگانە نزیکەی ترلیۆنێک دینار بۆ هەرێم بنێرێت، ئەمەش گەرەنتی مووچەی هەرێمە و سوودمەندی یەکەمیش هاوڵاتییانن.