کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە خەڵکی دەڤەری راپەڕینن

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، ئەو 60 کۆچبەرەی لە خاکی لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ کوردستان کوردن و 60٪ بۆ 70٪یان خەڵکی دەڤەری راپەڕینن.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرەگەڕاوەکان لە ئەوروپا لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “ئەو 60 کۆچبەرەی لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە کوردن و 60٪ بۆ 70٪ی ئەو کۆچبەرانە خەڵکی دەڤەری راپەڕینن.

وتیشی، “22 کۆچبەری دیکەش لە زیندانی “دیرئەلغەنەم” لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، کە سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەڤەری راپەڕینن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە ئاڵۆزە، لیبیا راستەوخۆ رادەستی عێراقیان ناکاتەوە، بەڵکو پێویستە ببرێنە وڵاتێکی دیکەی نزیک، وەک قەتەڕ و ئوردن، پاشان لەوێوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێن و دەگەڕێنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: لە رێگای یاساوە چارەسەری كێشەی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك دەكەین

سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “رێگانادەین ستەم لە دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك بكرێت و دەشڵێت،…
Total
0
Share