ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رێککەوتننامەکە لە شەش ماددەی سەرەکی و پێشەکییەک پێکهاتووە، بەشێوەیەکی رەسمیی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکانەوە واژووکراوە.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، رێکەوتی 27ی ئەیلولی 2025، نەوتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێم-جەیهانەوە بگاتەوە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش پاش ماوەیەک لە وەستانی هەناردەکردنەکە دێت.

وتیشی، لەم رێککەوتنەدا ماف، شایستە و پابەندبوونەکانی هەر سێ لایەنی بەشدار بەڕوونی دیاریکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکە، کۆمپانیای سۆمۆ ئەرکی بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆ دەبێت، داهاتی فرۆشی نەوتەکەش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵیی لە بەغداد، هاوکات، داهاتە نانەوتییەکانیی هەرێمیش دەخرێتەسەر گەنجینەی فیدراڵی، بەمەش هەرێمی کوردستان بەشداردەبێت لە زیادکردنی داهاتی گشتیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانە”

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی…
زیاتر ببینە

موسەننا ئەمین: تا ئێستا ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی دانیشتنەكەی پەرلەمان كۆنەكراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرایدەكات، بەزمانی ژمارە، تا ئێستا ڕێژەی یاسایی ‏پەرلەمانتاری پێویست كۆنەكراوەتەوە بۆ بەشداریكردنی لە دانیشتنەكەی شەممەی ‏ئەنجومەنی…
Total
0
Share