بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو بەدووربن لە هەر کێشەیەکی تەندروستی.
رێنماییەکانی تایبەت بە چۆنیەتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین:
– لە کاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و چەند ماوە جارێک ماسکەکان بگۆڕن.
– لەکاتی خۆڵبارین ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبوو لەماڵەوە بمێنەرەوە.
– چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.
– لەبری خوراندنی، چاوەکانت بشۆ.
– بەباشی دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەت دابخە.
– لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.
– لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.
– ئەوانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە بەردەوام پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن و، لەژێر رێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن.