وەزیری پەروەردە: پرۆسەی رێکخستنەوەی میلاکمان بەئەنجامگەیاندووە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پاش خانەنشینبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، دەستکرا بە پرۆسەی رێکخستنەوەی میلاک و پرۆسەکە بەئەنجامگەیشتووە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لە ئێستادا پرۆسەی لەجێگەدانانی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە و، ئەو مامۆستایانەی کە پێشتر مامۆستای وانەبێژبوون لەپێشترن بۆ ئەو پرۆسەیە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە هەر شوێنێک گرفتی میلاکمان هەبێت و مامۆستایەکی گرێبەست شوێنەکەی بەجێهێشتبێت، پاش دیراسەکردن و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، دواتریش رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، بە مەرجی گونجاوێتی پسپۆڕییەکەی لەگەڵ ئەوەی کە وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت، بە مامۆستایانی پێشووی وانەبێژ شوێنە بەتاڵەکان پڕدەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share