راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتی سعودیە دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوونی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق و وڵاتی سعودیە، لەسەر دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر، کە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە حەج و عومرەن و ماوەی شەش ساڵە کاری بازرگانیی ماددەی هۆشبەریان کردووە لەنێوان عێراق، سعودیە، تورکیا و چەند وڵاتێکی کەنداو، بازرگانان لە رێگەی پاسەکانەوە ماددەکانیان بە شێوازێکی شاراوە و بە تەکنیکی جۆراوجۆر، گواستووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم چالاکییە بە هاوکاری و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگیی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیت بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتی سعودیە لە شاری مەدینە ئەنجامدرا، توانرا دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و دەست بەسەر بڕی 142 کیلۆگرام ماددەی (کریستاڵی شل) بگیرێت.

دەشڵێت، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە ماددە هۆشبەرەکان لە دەروازەی سنووری (عەرعەر) گەیەندراونەتە ناو خاکی وڵاتی سعودیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share