کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرێی کارمەندانی دیاریکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕی مووچەی ئەو کارمەندانەی دیاریکرد، کە بڕیارە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ کۆمسیۆن بکەن.

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، مووچەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە نێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت و، مووچەی دەرچووانی زانکۆ و خوێندکاران بەراورد بە فەرمانبەرانی حکومی، 100 هەزار دینار زیاتردەبێت.

وتیشی، ئەگەر کارمەندێک لە رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت ئەرکەکەی ببینێت، 100 هەزار دینار دەچێتە سەر کۆی مووچەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو ئەرکەی کارمەندەکە دەیبینێت جیاوازیی کراوە لە بڕی مووچەی کارمەندان و، هەروەها ئەوەش لەبەرچاوگیراوە ئەو کەسە فەرمانبەری حکومییە یان خوێندکار یان دەرچووی زانکۆیە.

بڕی مووچەی کارمەندانی کۆمسیۆن بەمشێوەیە دەبێت:

ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان:

بۆ فەرمانبەری حکومی: 300 هەزار دینار.

بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ: 400 هەزار دینار.

بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان:

بۆ فەرمانبەری حکومی: 200 هەزار دینار.

بۆ دەرچووی زانکۆ یان خوێندکار: 300 هەزار دینار.

کارمەندێکی ئاسایی بنکەی دەنگدان:

بۆ فەرمانبەری حکومی: 150 هەزار دینار.

بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان: 250 هەزار دینار.

 

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دەدات

دادگاى فیدراڵیی عێراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ‏ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى دیاریكرد.‏…
Total
0
Share