بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی دایک و کچەکەی هەڵەبجە، دەستگیرکرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە گواستییەوە، سەرەتا دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە ئەو کەسە پاش کوشتنی هاوسەر و کچەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە، بەڵام هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە.
تاوەکو ئێستا هۆکار و پاڵنەری ئەنجامدانی تاوانەکە نەزانراوە و پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.