پۆڵ مۆرکۆس یاتلۆ، وەزیری راگەیاندنی لوبنان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ناوەڕۆکی پلانی فەرماندەیی سوپا بۆ سنووردارکردنی چەک پەسەندبکات.
پۆڵ مۆرکۆس لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پێشوازیی لەو پلانە کرد کە لەلایەن فەرماندەیی سوپای لوبنانەوە بۆ سنووردارکردنی چەک بە چەند قۆناغێکی جیاواز، داڕێژراوە”.
وتیشی، فەرماندەیی سوپا مانگانە راپۆرتێک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکات سەبارەت بە پلانی هەڵگرتنی چەک.