کەشناسی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى شەودا و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ (1-2) پلەی سیلیزی نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

سۆران: 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share