سبەینێ شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی بەربەستدەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی شەقامی مەلیک مەحمود، بەردەم مزگەوتی نائیلە خان، سەرو گوندی ئەڵمانی تاوەکو ژێر پردی دەباشان لە نزیک نەخۆشخانەی شار، بەربەستدەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 7ی ئێوارە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی شەقامی مەلیک مەحمود، بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەرو گوندی ئەڵمانی تاوەکو ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار، بەربەستدەکرێت و، ماوەی نۆژەنکردنەوەکە دوو رۆژ دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە شۆفێران کە شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوەی هاتوچۆ بەکاربهێنن و پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بن و هاوکاری تیمەکانمان بن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی ڕابردوو لە سلێمانی 66 كەس بە ڕوداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا، 66 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون،…
Total
0
Share