وەزارەتی پێشمەرگە: یەکشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى هەشت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە  7ی ئەیلول دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share