قوباد تاڵەبانی: کورد کەلتورێکی ژیاندۆست و ئاشتیخوازی هەیە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کورد کەلتورێکی ژیاندۆست و ئاشتیخوازی هەیە و هەرگیز ماندوونابێت لە هیچ هەوڵێک بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی، رایگەیاند، کورد کەلتورێکی ژیاندۆست و ئاشتیخوازی هەیە، لەگەڵ ئەوەی هەرگیز ماندوونابێت لە هیچ هەوڵ و خەباتێک بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی، بەڵام بەدرێژایی مێژووش، پێشوازیی لە هەر دەستێک کردووە کە بۆ ئاشتی درێژکرابێت، هەربۆیە، کورد نەک هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک، بەڵکو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان لە هەموو ناوچەکەدا.

وتیشی، “جەختمکردەوە ناوچەکەمان بەبێ دیموکراسی و دابینکردن و رێزگرتن لە مافەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکان، هەروەها بەبێ پێداچوونەوە بە شێوازی حکومڕانی پێشناکەوێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە بەدی نایەت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی…
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی حساب بۆ یەكێتی نەكات حسابی بۆ ناكەین

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی وتارێكی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە، كە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا ڕایگەیاندبوو، “پارتی…
Total
0
Share