بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازیی لە د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ناوچەکە تاوتوێکران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کۆسپانە کرایەوە کە بوونەتە رێگر لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پێویستیی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و عێراق بە رێککەوتنەکان بە پێویست زانرا.
لای خۆیەوە، سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و وتی، یەکێتی بەردەوام لەسەر هێڵە تاوەکو ژیانی خەڵکەکەمان لەمە زیاتر نەخرێتە مەترسییەوە.