شوان کەلاری: بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکین، چونکە ئەو بڕە پارەیەی کە هەرێم و بەغداد لەسەری ناکۆکن هی ئەوە نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەسەر رابگیرێت.

شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، ئەو بڕە پارەیەی هەردوولا لەسەری ناکۆکن، لە 20 ملیار دینار تێناپەڕێت، رەوا نییە لەبەر 20 ملیار دینار قوت و مووچەی هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یاری پێبکرێت و ناردنی مووچە رابگیرێت.

وتیشی، دەبوو وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەسەر داهاتی نانەوتی گفتوگۆ نەکات، پێشتر حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتووە کە 120 ملیاری داهاتی نانەوتی دەنێرێت.

باسی لەوەشکرد، تاکە پرس بۆچوونی جیاوازی لەسەربێت، پرسی باج، داهاتی خاڵە سنوورییەکان و چەند پرس و دۆسیەیەکی دیکەیە، ئەویش نزیکە لە چارەسەربوون و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share