ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەیە سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت.
شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئێستا وەفدی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدادن و دوو له مه‌رجه‌كانی ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر كراوه، ته‌نیا داهاتی نانه‌وتیی ماوه، ئه‌گه‌ری زۆره له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش بكرێت كه په‌یوه‌ندی به داهاتی نانه‌وتییه‌وه هه‌یه.
باس لەوەشدەکات، ده‌بێت سبەینێ ته‌یف سامی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دوو رۆژه‌ی وەفدی هه‌ولێر و به‌غداد به نووسراوێك بباته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوەکو گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
شیروان دووبەردانی دەڵێت، ئه‌گه‌ر نووسراوه‌كه ئه‌رێنی بێت ئه‌وا هه‌ر سبەینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا ده‌كات كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌مویلی مووچه بكات و هەر سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت.