عـ.ـەجاج:برسیکردنمان وەک چەک بەکاردەهێنا

عـ.ـەجاجی نوگرەسەلمان یەکەمجار و دوای دەستگیرکردنی دان بە زۆرێک لەو تاوانانەدا دەنێت کە دەرهەق بە زیندانیکراوانی نوگرەسەلمان ئەنجامیداوە و جەختدەکاتەوە، برسیکردنیان وەک چەک بەکارهێناوە.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەقی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ عـ.ـەجاج بەرپرسی زیندانی نوگرەسەلمان لە سەردەمی رژێمی پێشوودا بڵاوکردەوە، کە لەماوەی رابردوودا دەستگیرکرا.
عـ.ـەجاج لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت، “کاتێک لە ساڵی 1989 بووم بە لێپرسراوی زیندانی نوگرەسەلمان 400 زیندانیکراوی عەرەبی لێبوو، دوای ئەوەی زیندانەکە بەتاڵ کرا، چوار هەزار هاوڵاتیی کوردی بۆ هێنرا”.

لە چاوپێکەوتنەکەدا ناوبراو دان بە زۆرینەی تاوانەکانیدا دەنێت و دەڵێت، “برسیکردنمان وەک چەک بەکاردەهێنا، کە هیچ لە هێرشی سەربازی کەمتر نەبوو، لە ماوەی 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانیکراوەکان گیانیان لەدەستدا”.

سەرەتای ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، “دواى بەدواداچوونێکى وردى هەواڵگریى شەش مانگى و لەگەڵ ئەوەى پێشتر هەواڵى ناڕاستى گیانلەدەستدانى بڵاوکرابووەوە، توانیمان لە پارێزگاى موسەنا عەجاجـى نوگرە سەلمان دەستگیربکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share