ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکرا.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان هەرێم و عێراق هەیە چارەسەری کاتین، و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆش لەسەر داهاتی نانەوتی نەگەیشتنە رێککەوتن.
وتیشی، “پێویستە هەرێم 120 ملیارەکە بۆ عێراق بنێرێت بۆ ئەوەی ئەویش پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت”.