کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بە( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share