بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتیارێک لە نزیک قەزای خەلیفان خنکا.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆراندا هاتووە، حاڵەتێکی خنکان لە سنووری قەزای خەلیفان روویدا و تیمەکان تەرمەکەیان دەرهێناوە و بە رێگاوەن بەرەو پزیشکی دادی سۆران .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی خنکاوە، هاوڵاتیێکی بە رەگەز کوردە و خەڵکی هەولێرە.