داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە رۆژی 2 تاوەکو 8ی ئابی 2025 زیاتر لە 9 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاند، بەشێوەیەك بڕی 9 ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 680 دینار بووە، بەجۆرێك كە %63ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %37ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: كاركردن لە رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە و مانگانە بڕی یەك ملیار دینار بۆ…
Total
0
Share