تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەی منداڵبوون، 838 منداڵ لەدایکبوون کە 417 منداڵیان کوڕ بوون و 421 منداڵیان کچ بوون و 15 حاڵەتی منداڵی دووانەش تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سێ هەزار و 880 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 171 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی رابردوو 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 417 منداڵ كوڕ بوون و 421 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 473 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 365 منداڵ لە رێگای نەشتەرگەری لەدایكبوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون.

ئاشکراشیکرد، لە هەمان مانگدا 200 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share