راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك هاوڵاتییانی هەڵدەخەڵەتاند بەناوی دۆلاری لیبیەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆِڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بەدواداچوونەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە پەیجێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك بەهۆیەوە خەڵك هەڵدەخەڵەتێنێت بەناوی دۆلاری لیبی بلۆككراو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە رەزامەندیی دادوەر پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم بابەتە كردەوە توانرا تۆمەتبارێك دەستنیشان بكەن كە خەڵكی دەرەوەی شاری سۆران بوو و دەستگیربكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، دوای لێكۆڵینەوەكردن لەگەڵیدا، تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەیدا كەچەندین خەڵكی هەڵخەڵەتاندووە پارەی لێوەرگرتوون و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 456/ ی . س ) راگیرا “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share