وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا و تاوەکو ئێستا 43 کەس لە تەواوی هەرێمی کوردستان خنکاون.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ئاوانەی لە سنووری جوگرافیی هەرێمی کوردستان هەن شیاو نین بۆ مەلەکردن و هەر کەسێک شارەزای تیژڕەوی، قوڵایی و ساردیی ئاوەکە نەبیت، تووشی خنکان دەبێت.
وتیشی، ئەوانەی دەخنکێن، زیاتر هەرزەکار و گەنجن و، لە تەمەنی 15 بۆ 25 ساڵیدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 43 کەس خنکاون، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆر بەرزە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستن بن.