قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە یازدەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خوشک و برایانی ئێزدیماندا، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوە بەرز رادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ کەسوکاری سەربەرزیان.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە مێژووی دوور و نزیکدا ئێزدییەکان دەیان جار کەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و جینۆسایدەوە، کە دوایین جار بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنیان درا.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی جارێکیتر رووبەڕووی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەکی تر نەبنەوە، ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانە لەمەودوا بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانیان بین.