حەیدەر عەبادی رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنی لەگەڵ بەغداد نەبێت جارێکی دیکە کێشەی مووچە سەرهەڵدەداتەوە.
حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، ئەگەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە ریشەوە چارەسەرنەکرێن، جارێکی دیکە کێشەی مووچە سەرهەڵدەداتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی فیدراڵی مووچەی دوو مانگی دابوو، بەڵام پابەندنەبوونی هەرێم بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی، بووە هۆی دەستپێکردنەوەی قەیرانی مووچە، ئەگەر لە هەر کاتێکیشدابێت ئەو رێککەوتنە داراییە جێبەجێنەکرێت، دیسانەوە سەرهەڵدەداتەوە.