پزیشکێک: دانانی سەهۆڵ لەسەر مل ژیانت دەخاتە مەترسییەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، یەکێک لەو نەریتانەی هەندێک کەس ئەنجامیدەدەن، دانانی سەهۆڵە لەسەر مل، پزیشکێکیش ئەمە بە مەترسیدار ناودەبات.

پزشکێکی پسپۆڕی مێشک و دەمار دەڵێت، “یەکێک لە رێگا بەربڵاوەکان بۆ فێنککردنەوەی جەستە لە کاتی گەرمادا دانانی سەهۆڵە لەسەر مل، بەڵام ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە بۆی هەیە کەسەکە تا قۆناغی گیانلەدەستدان ببات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتێک پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوە، خوێن بەخێراییەکی زۆر بە خوێنبەرەکاندا دەڕوات، کاتێک پارچەیەک سەهۆڵ لەو شوێنەدا دادەنێیت تووشی تەشەنوجێکی لەناکاودەبێت، بەهۆیەوە خوێنبەرەکان تەسکدەبنەوە”.

جەختیشیکردەوە، لە ئەنجامی ئەو بارەی دروستدەبێت، خێرایی لێدانی دڵ زیاددەکات، فشاری خوێن بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى بەریتانى: گوشراوى میوەیەک جۆرێکى هەوکردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکى نوێى بەریتانى ئاشکرایدەکات، خواردنەوەى گوشراوى میوەیەک رۆژانە دووجار یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەى نیشانەکانى هەوکردنى کۆڵۆن بەشێوەیەکى بەرچاو.…
Total
0
Share