ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لەم مانگەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 315 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی زێڕ، بەشێکی پەیوەندی بە بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپایە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان.
پێشبینیدەکرێت لەگەڵ کەمبوونەوەی گرژییە ناوچەیی و جیهانییەکان نرخی زێڕ دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.