لە مانگی حەوتەوە 3%ی مووچەی مووچەخۆران دەبڕدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە مووچەی مانگی حەوتەوە سەرجەم مووچەخۆران 3%ی مووچەی بنەڕەتییان دەبڕدرێت و هۆكارەكەشی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراقە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ساڵی 2014دا هەمواری یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراقدا كراوە كە تەمەنی خانەنشینی كرایە 60 ساڵ و مووچەی 12 مانگ بەسەر یەكەوە وەردەگرن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەبەرامبەردا لە مووچەی مانگی حەوتەوە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لە 3%ـی مووچەی بنەڕەتییان لێدەبڕدرێت چونكە عێراق 10%ی لێبڕینی لە مووچەی بنەڕەتی كردووە، بەڵام لە هەرێم 7% بووە و دەبێت ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت بۆ ئەو مەبەستەش لە مووچەی مانگی حەوتەوە مووچەخۆران لێبڕینەكە لەسەر مووچەیان پەیڕەودەكرێت تاوەكو هاوتای عێراق بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی کۆنی لەسەر بێت و نوێی نەکاتەوە سزای ماددی دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی کۆنی لەسەر بێت و نوێی نەکاتەوە سزای ماددی دەدرێت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی…
Total
0
Share