بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە مەحموود سەنگاوی تێكۆشەری دیاری كوردستان و یەكێتی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مەحموود سەنگاوی تێكۆشەری دیاری كوردستان و یەكێتی كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆك بافڵ رۆڵ و خەباتی مەحموود سەنگاوی لە شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازیی گەلەكەمان بەرزنرخاند كە وەك فەرماندە و سەركردەیەكی وەفادار هەمیشە دڵسۆزانە خزمەتی گەلەكەی كردووە.

مەحموود سەنگاویش سوپاسی سەرۆك بافڵی كرد بۆ خەمخۆری و پەرۆشی بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی یەكێتی و لایەنە كوردییەكان و جەختیكردەوە، هەمیشە پێشمەرگەی كوردستان و یەكێتی دەبێت بۆ پاراستنی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share