د. نەرمین مەعروف: پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگەكانی شەش و دواتر نامێنێت

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگی شەش و مانگەكانی دیكە نامێنێت.

راشیگەیاند، ئەگەر لە حاڵەتێكدا نەتوانرا نەوتی هەرێم هەناردەبكرێت دەكرێت لە رێَگای وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ پێویستیی ناوخۆ بەكاربهێندرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیكردەوە بە پابەندبوونی هەرێم و بەغداد بە رێككەوتن و پابەندییەكانی كە دەكەوێتە ئەستۆیان جێبەجێیبكەن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگی شەش و مانگەكانی دیكە نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی ناوەنددا نین

بەرپرسێك لە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدا نین. ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی…
Total
0
Share