پارێزگاری کەرکوک: زیاتر لە 500 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکە کۆتاییهات و زیاتر لە 500 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتاییهات و 503 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، بۆ ئەمەش لە رێگای پلانێکەوە نەمانهێشت بارهەڵگرەکان کاتێکی زۆر لە چاوەڕوانی داگرتنی بارەکانیان بمێننەوە.

وتیشی، “270 هەزار تۆن لە دەرەوەی پلان وەرگیراوە، بۆ ئەمەش سەردانی بەغدادمان کردووە و رەزامەندیی بۆ وەرگیرا، هەروەها بە نرخی حکومەت گەنممان لە جووتیاران وەرگرت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی کەرکوکدا توانیمان ئەو کارە بکەین کە ماوەی مانگ و نیوێکی خایاند و لە رێگای لیژنەکانمانەوە توانیمان بەشێوەیەکی بەرچاو رۆتینات کەمبکەینەوە، کە ئەمەش دەستکەوتێکە بۆ کەرکوک بەو پێیەی شارەکە لە رووی بەرهەمهێنانی گەنمدا ریزبەندیی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share