تازەلاوێک لە خانەقین خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تازەلاوێک کە لەدایکبووی ساڵی 2011ـیە، لە دەکەی سەرچەم خنکا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمی تازەلاوێک بەناوی (موخەلید مەحمود عەلی) لەدایکبووی 2011 دانیشتووی گوندی گلەیی سەر بە خانەقین، هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی کەسوکاری، ناوبراو لە دەکەی سەرچەم لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.

پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

تۆڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌. تۆڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، توركیا…
Total
0
Share