سالار مەحمود، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، سەرۆك بافڵ نوێنەرایەتی كوردستانی كرد و چارەسەری كێشەی مووچە لە ئەنجامی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كوردستانەوە بوو”.
ئاماژەی بەوەشكردووە،”بەغداد چەقی ململانێی سیاسیە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستانە و بە یەكڕیزیی كێشەكان چارەسەردەبن”.
جەختیكردەوە وتیشی، “سەرۆك بافڵ نوێنەرایەتی كوردستانی كرد لە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، هەروەها پێویستە ئەم سەركەوتنە بكەینە بنەمایەكی پتەو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكە لەگەڵ بەغداد و ببێتە هەوێنی یەكڕیزیی ناوخۆیی لە كوردستان”.