کارەبای سلێمانی رایگەیاند، یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکانە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی دامەزراندنی وێستگەی كارۆئاویی دوكانە کە لە سەر زێی دوكان و لە بەردەم بەنداوی دوكان دروستكراوە، لە دوای تەواوبوونیەوە یەكێك بووە لەسەرچاوە سەرەكییەكانی دابینكردنی كارەبا بۆ عێراق و كوردستان.
بەردی بناغەی وێستگەکە لە 17ی تەمموزی 1975 دانراوە، كۆی تێچووی پرۆژەكە لە دیزاین، دروستكردن، دانان و خستنەكار، بریتی بووە لە یانزە ملیۆن و 486 هەزار دينار.