بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ بارهەڵگرێک لە جۆری ترێلە (فلات)کە چیمەنتۆی بارکردبوو وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکە برینداربوو، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share