ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 140 هەزار دینار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 140 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.