سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵی برسیکردنی خەڵكی هەرێم نادەن.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت رایگەیاند، “ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە برسیکردنی خەڵكی هەرێم، هیچ بنەمایەکیان نییە، حکومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر سەقامگیریی هەرێم بەو پێیەی بەشێكی گرنگە لە ئاسایشی هەموو عێراق”.
جەختیشیکردەوە، “هیچ خواستێکی سیاسیی بۆ لێدان لە هەرێم بوونی نییە”.
سەبارەت بە دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز سودانی ئاشکرایکرد، “بەهۆی نەناردنی وەفدی دانوستانکار لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغدادەوە بووە، ئێمە ئامادەی چارەسەری ئەم دۆسیەیە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی دەستوور بکەین”.