دوا هەڵوێستی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە ئاشكراكرا

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كردووە كە دەتوانێت یەك مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، لە وەڵامدا تەیف سامی وتوویەتی ناتوانم مووچە رەوانەبكەم و سبەی دادگایی دەكرێم و كەس بەرگرییم لێناكات.

ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە هەر كات كاری لیژنەكە تەواوبێت و پێشنیازەكان ئامادەبكرێت راستەوخۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

وتیشی،” ئەوەی بەغداد لە هەرێمی كوردستانی داوادەكات سەرجەمیان لە چوارچێوەی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share