کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاوازەکان، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ، کەمێک بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەی گەرمییش بە (1-2) پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48 پلەی سیلیزی